ئه‌و كه‌سه‌ی‌ 387 ملیۆن دیناری دزی بوو، ده‌ستگیر كرا


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ریگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی  بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌ به‌شی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه‌،  تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ بڕی 387 ملیۆن دیناری دزی بوو.

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه‌ بڕی 387 ملیۆن دیناری له‌ماڵه‌كه‌یدا لێ دزراوه‌، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونه‌كانیان ده‌ستپێكرد".

پۆلیس ده‌ڵێت: "دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌ به‌شی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه‌ تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌ و ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌دا كه‌ تۆمه‌تبار دزیبووی".

راشیگه‌یاند كه‌ تۆمه‌تبار (م. ع. ف.) له‌دایكبووی 1979 دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.


PM:01:18:04/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 9816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت