له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ هه‌ولێر شه‌ڕ له‌نێوان هاوڵاتیان و زێره‌ڤانی دروست بوو


وێستگه‌ نیوز، شاهین فوئاد-
له‌ گوندێكی شاری هه‌ولێر شه‌ڕ له‌نێوان هاوڵاتیان و هێزی زێره‌ڤانی دروستبوو، به‌پێی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هاوڵاتیه‌ك كوژراوه‌ و یه‌كێكی تر برینداره‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2024 له‌ گوندی كۆركێ-ی شار هه‌ولێر له‌سه‌ر دروستكردنی خانوو شه‌ڕ له‌نێوان هاوڵاتیانی‌ گونده‌كه‌ و هێزی‌ زێره‌ڤانی‌ دروست بووه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ په‌یامنێری‌ وێستگه‌ گه‌یشتووه‌، "هێزه‌كه‌ی زێره‌ڤانی ویستوویه‌تی خانووی هاوڵاتییه‌ك تێك بدات كه‌ زیاده‌ڕۆ بووه‌، به‌ڵام هاوڵاتیانی‌ گونده‌كه‌ رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌ و ته‌قه‌ كراوه‌".

وتیشی‌: "له‌ ئه‌نجامدا دوو كه‌س برینداربووون و دوای گه‌یاندنیان به‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجینسی هه‌ولێر هاوڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست داوه‌".

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی 23 ساڵ بووە و پیشەی کاسب بووە.


PM:06:05:03/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 9424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت