لاهور شێخ جه‌نگی: دەبێت بادینییەکان سزای پارتی بدەن
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل له شاری دهۆكه‌وه رایگه‌یاند كه دژی ئەو سنوور و جیاکارییەین پارتی و یەکێتی لەنێوان پارێزگاکان دروستیانکردووە، ده‌شڵێت: "دەبێت بادینییەکان سزای پارتی بدەن".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل له ئاهه‌نگی ناساندنی كاندیدانی حزبه‌كه‌ی له شاری دهۆك، رایگه‌یاند كه "بادینان ده‌ڤه‌رێكی زۆر گرنگه و له رووی جوگرافییه‌وه سێ وڵات پێكه‌وه ده‌به‌ستێت، ئه‌م ده‌ڤه‌ره داهاتی زۆره و خێر و بێرێكی زۆری هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی قۆرخكاری و چه‌ته‌یی ده‌سه‌ڵاتداران، خه‌ڵكه‌كه‌ی له دۆخێكی هه‌ژاریدا ده‌ژین و ئاماری ساڵانه ده‌ریده‌خات كه دهۆک هەژارترین پارێزگایە له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێم".
لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت: "پارتی بە پشتیوانیی خەڵکی بادینان نەبێت هێزێکی بچووکە و ده‌بێت ئێوه ئه‌و حزبه سزا بده‌ن كه كردووتانه به زۆرینه، كه‌چی ئێوه سزا ده‌دات".
وتیشی: "ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نج و لاوی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بێكارن و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی به پارتی و حزبه‌كانی تر نه‌كراوه، به به‌ره‌ی گه‌ل و به‌ده‌نگی ئێوه ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆته جێگای ته‌راتێنی توركیا و خه‌ریكه به‌ته‌واوه‌تی داگیر ده‌كرێت. وه‌ك به‌ره‌ی گه‌ل دژی داگیركارییه‌كانی توركیا له بادینان ده‌وه‌ستینه‌وه و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و بێده‌نگی و لاوازی و ترسنۆكی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه "دژی ئه‌و سنوور و جیاكارییه‌ین پارتی و یه‌كێتی له‌نێوان پارێزگاكان دروستیان كردووه و هه‌رگیز باوه‌ڕ به سیناریۆی نێوانیان مه‌كه‌ن".
لاهور شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاند كه "چیتر رێگه‌ناده‌ین ده‌نگ و ئیراده و پاره و شاره‌كانتان بدزرێت، ئێمه ئه‌و هێزه‌ین چیتر رێگه ناده‌ین ده‌نگتان بدزرێت. بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات سزابده‌ن ".
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا لاهور شێخ جه‌نگی باسی له‌وه كرد كه "پارتی هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك دهۆكی كردووه به‌بانكی ده‌نگی خۆی، به‌ڵام له‌بانكه‌كانیدا هیچ مافێكی ئێوه نادات، ئێستا پێویستبوو له‌دهۆك باشترین فڕۆكه‌خانه هه‌بێت هه‌زار هه‌لی كار‌و چه‌ندین كارگه‌و هه‌لی كار هه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رباری نه‌بوونی ئه‌وانه، هه‌موو شتێكیان له‌سه‌ر خه‌ڵكی بادینان گران كردووه".
وتیشی: "دڵنیابن به‌ده‌نگه‌كانی ئێوه بۆ لیستی به‌ره‌ی گه‌ل، هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه ده‌بڕین كه ده‌ست بۆ گیرفانی خه‌ڵك ده‌به‌ن، پشت به‌خوا چیتر ڕێگه ناده‌ین ئه‌و زوڵم‌و خۆسه‌پاندنه به‌رده‌وامبێت. به‌ره‌ی گه‌ل سه‌ركه‌وتووبووبێت ڕێكه‌وتنێكی گشتگیر له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات‌و دۆخی مووچه ڕێك ده‌خه‌ینه‌وه".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل ده‌ڵێت: "دڵنیابن پارتی و یه‌كێتیی ده‌ربچنه‌وه هه‌موو شت خراپتر ده‌بێت له‌ئێستا، به‌ڵام دڵنیابن ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئێوه بۆ ئێمه‌ی به‌ره‌ی گه‌ل بێت، ئه‌وا به‌ڵێنتان ده‌ده‌مێ باج‌و ڕسوومات به‌یاسا كه‌مده‌كه‌ینه‌وه".
وتیشی: "ئه‌وانه‌ی به‌درۆ وه‌سفی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بابێن ژیانی خۆیان به‌پێشمه‌رگه به‌راورد بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌پێشمه‌رگه وه‌سفده‌كه‌ن سه‌یرێكی خۆیان‌و پێشمه‌رگه بكه‌ن بزانن وه‌ك یه‌كن، وه‌رن ببینن ئه‌وه دۆخی پێشمه‌رگه‌یه كه ده‌یببینین، كه‌مترین مووچه له‌عێراق پێشمه‌رگه‌یه، ته‌نانه‌ت مووچه‌ی له‌میلیشیایه‌كی عێراقیش كه‌متره، شه‌رم بكه‌ن جووت حزب، شه‌رم بكه‌ن".
لاهور شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاند كه "له‌ناو یه‌كێتی هاوسه‌رۆك بووم، به‌ڵام سێ ساڵه دوورم، له‌م ماوه‌یه‌دا به‌خۆمدا چوومه‌ته‌وه، سووپاسی خوا ده‌كه‌م ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێدام، با شتێكتان پێ‌بڵێم، به‌س من به‌باشی پارتی‌و یه‌كێتی ده‌ناسم، ده‌زانم بایی چه‌ندن، قیمه‌تیان لای منه، ده‌زانم ئه‌و جوت حزبه چه‌ند هه‌رزانن لای نه‌یارانی كورد، به‌وه نییه خۆیان سه‌پاندووه، ئه‌وان هیچ نین وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌سفی خۆیان ده‌كه‌ن".
PM:05:36:03/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت