فه‌رمانی به‌ قه‌زاكردنی ( به‌حركه‌) واژۆ كرا


وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی به‌ قه‌زاكردنی به‌حركه‌ی واژۆ كرد .


له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "پاڵپشت به‌ فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره‌ 316، بڕیارماندا به‌ هێنانه‌كایه‌ی قه‌زای به‌حركه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌ هه‌مان سنووری ئێستا ناحیه‌ی به‌حركه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ "ئه‌م فه‌رمانه‌ش له‌ ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ ، واتا 2024/10/3 جێبه‌جێ ده‌كرێت".

به‌حركه‌ سه‌ر به‌قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێره له‌ 22 گوند پێكهاتوه‌. به‌حركه‌ كه‌ به‌ ناوچه‌ی به‌رانه‌تی ناسراوه‌ ‌كه‌وتووه‌ته‌ ناوچه‌یه‌كی ته‌خت به‌دووری 10 كم له‌باكووری شاری هه‌ولێر و له‌ ساڵی 2001 شاره‌وانی بووه‌ و له‌ ساڵی 2003 كرا به‌ ناحیه‌ و سه‌ر به‌قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێره.


PM:03:37:03/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت