جڤاتی نیشتیمانی: بڕیاردرا به‌ كردنه‌وه‌ی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و گردی زه‌رگه‌ته‌


ویستگه‌نیوز-
جڤاتی نیشتیمانی رایگه‌یاند كه‌ بڕیاردراوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و گردی زه‌رگه‌ته‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ جڤاتی نیشتیمانی هه‌ڵبژێردراوی‌ گۆڕان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "پاش رێگری له‌ پشێوی و هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌، بڕیار درا به‌ كردنه‌وه‌ی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و گردی زه‌رگه‌ته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان".

ئه‌م بڕیاره‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی هەینی 27ی ئەیلولی 2024، چیا و نما نەوشیروان مستەفا بڕیاری داخستنی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان-یان دا لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و رایانگەیاند، "بۆ ماوەیەکی کاتی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان داخراوە".


PM:02:40:03/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت