لاهور شێخ جەنگی: کوڕەکانی مام جەلال ناتوانن تا سەر لەسەر مێژوو و ناوی باوکیان بژین


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ پێنجشەممە 3ـی 10ـی 2024، لاهور شێخ جەنگی، لە یادی حەوت ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال ڕایگەیاند، "کوڕەکانی مام جەلال ناتوانن تا سەر لەسەر مێژوو و ناوی ئەو بژین".

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی هاوپەیمانیی بەرەی گەل، لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق و سكرتێری پێشووی گشتیی یەكێتیی نیشتمایی كوردستان؛ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لاهور شێخ جەنگی لە پەیامەکەیدا باسی لە پێگە و ڕۆڵی مام جەلال لە مێژووی سیاسیی کوردیدا کردووە دەڵێت: بۆ من، وەفا بۆ مامم مام جەلال، تەنها رەهەندی سیاسیی نییە، بەڵکو رەهەندی کۆمەڵایەتی و ئینسانیی زۆر قوڵی هەیە. 

جەختیشی کردووەتەوە، "بۆیە هەتا مابم، هەوڵ دەدەم خاڵە گەش و جوانەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئەو گەش ڕابگرم. سوپاسگوزار و بە وەفابم بەرامبەر دەستگرتن و ئامۆژگاری و پشتیوانییە زۆرەکانی بۆ من. ئەو هێشتا لە دیدی من و زۆرێک لە هەڤاڵان و خەڵکدا، یەکێکە لە هەڵکەوتوترین مرۆڤەکانی مێژویی سەد ساڵی ڕابردووی باشووری کوردستان."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەک چۆن نەیارەکانی لە رابردوودا نەیانتوانی بیشێوێنن، کوڕەکانیشی تاسەر ناتوانن لە سەر مێژوو و  ناوی ئەو بژین و کاری لار و ناجۆر بکەن."


PM:01:21:03/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت