وێستگەنیوز_
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئابی بڵاوکردەوە، بەپێی خشەتەکە، سبەی هەینی 4ـی 10ـی 2024، دابەشکردنی مووچە بە خانەنشینی شارستانی دەستپێدەکات و ڕۆژی سێشەممە 8ـی 10ـی 2024 بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی 10ـی 2024، راگەیاندنی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی نوێی مووچەی مانگی ئابی راگەیاند و بەپێی خشتەکە، سبەی هەینی، خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە مووچەکانیان وەردەگرن.
هەروەها رۆژی شەممە، 5ـی 10ـی 2024، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانیانی سیاسی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچەکانیان وەردەگرن.
رۆژی یەکشەممە، 6ـی 10ـی 2024، دەستەی دەستپاکی و وەبەرهێنان و ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ مووچەکانیان وەردەگرن.
رۆژی دووشەممە، 7ـی 10ـی 2024، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، پەرورەردە، تەندروستی، داد، سامانە سروشتییەکان، پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوزار، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، گواستنەوە و گەیاندن، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، ئەنجوومەنی دادوەری مووچەکانیان وەردەگرن.
رۆژی سێشەممە، 8ـی 10ـی 2024، وەزارەتی رۆشنبیری، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا، پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)، یەکەی 70 و 80، ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش، زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران مووچەکانیان وەردەگرن.