حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلال تێدەپەڕێت

وێستگەنیوز_ 

ئەمرۆ پێنجشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی، سکرتێری پێشووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی عێراق تێپەردەبێت. 

مام جەلال ناوی تەواوی جەلال حیسامەددین شوکروڵڵا تاڵەبانی زەنگەنە'ـیە. لە 12ـی تشرینی دووەمی 1933 لە گوندی کلکانی بناری چیای کۆسرەت لەدایک بووە. سەرەتای منداڵی ھەر لەو گوندە دەبێ، پاشان کاتێک باوکی دەبێتە ڕێبەری تەکیەی تاڵەبانی لە کۆیە، بە ماڵ و خێزانەوە دەچنە ئەوێ و خوێندنی سەرەتایی لەو شارە تەواو دەکا؛ و قۆناغی ئامادەییش لە کەرکووک و ھەولێر تەواو دەکات.

سەرەڕای ئەوەی سیاسییەکی دیاری کوردستان، عێراقییەکان، خۆرهەڵاتی ناوەراست و ناوچەکە و جیهان بوو، مام جەلال شەشەم سەرۆک کۆماری عێراق بوو لە نێوان ساڵانی 2006 هەتا 2014. هاوکات سەرۆکایەتیکردنی ئەنجومەنی حکوومەتی عێراقی لە ئەستۆگرتووە و یەکەم کوردە کە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق وەربگرێت.

مام جەلال دامەزرێنەر و سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو. ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی حکوومەتی عێراق بوو، کە دوای کەوتنی سەدام حوسێن لە ساڵی 2003 دامەزرا.

مام جەلال چەند جارێک دۆخی تەندروستی تێكچووە و چارەسەری پێویستی وەرگرتووە، کۆتا جار لە 18ـی کانوونی یەکەمی 2012 بوو کە دووچاری جەڵتە بووەوە و  بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی گەیەندرایە ئەڵمانیا. پاش مانەوەی بۆ نزیکەی 19 مانگ لە نەخۆشخانە، لە ڕۆژی 19ـی تەممووزی 2014 گەڕایەوە سلێمانی؛ بەڵام تەندروستی  بە ناجێگیری مایەوە و لە 3ـی تشرینی یەکەمی 2017 لە ئەڵمانیا، بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد؛ پاشان لەڕۆژی 6ـی تشرینی یەکەمی 2017 و دوای سێ ڕۆژ لە کۆچی دواییکردنی، تەرمی جەلال تاڵەبانی لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ئەڵمانیاوە گەڕێندرایەوە ھەرێمی کوردستان و لە گردی دەباشان بەخاکسپێردرا.

AM:09:09:03/10/2024

ئه‌م بابه‌ته 836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو