ئەم مانگەش بەشێکی لیوا هاوبەشەکان بێ بەش دەبن لە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان


وێستگەنیوز-


ئەم مانگەش بەشێک لە پێشمەرگەکانی لیوا هاوبەشەکان بێبەش دەبن لەو هاوکارییەی کە لە لایەن هاوپەیمانانەوە دەدرێت بە لیوا هاوبەشەکان.


ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2024، ئەحمەد سەعید، فەرماندەی فەوجی یەك لە لیوای یەكی ليوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بۆ ئەم مانگەش کێشەی پێدانی هاوکاری بە فەوجی یەک لە لیوای یەکی لیوا هاوبەشەکان چارەسەرنەکراوە".


ئاماژەی بەوەشکرد، "وا چوار مانگ دەبێت پێشمەرگەکانی ئێمە بێبەشکراون لەو هاوکارییە، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ چارەسەکردنی ئەو کێشەیە".


چەند مانگێک پێش ئێستا هێزەکانی هاوپەیمانان بڕیاریاندا مانگانە بڕێک هاوکاری بدەن بە لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام بەشێک لە لیواکان کێشەیان هەیە و تاوەکو ئێستا سوودمەند نەبوون لەو هاوکارییە.


PM:02:45:02/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 2456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو