کارکردن بە پێناسی باری شارستانی رادەگیرێت


وێستگەنیوز-


بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاری سلێمانی ئاگاداریی سەرجەم هاوڵاتییان دەکاتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاری سلێمانی رایگەیاند، "ئاگاداری ھاوڵاتییان دەکەینەوە بەزووترین کات کارتی زانیاری دەربکەن، چونکە تا 31-12ی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە دەکەین".


ئاماژە بەوەکراوە، "پێویستە ئەو هاوڵاتییانەی کارتی نیشتیمانیان دەرنەکردوە، تاکوو کۆتایی ئەمساڵ کارتەکانیان دەربکەن، بەپێچەوانەوە لەدوای ئەو بەروارەوە کار بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە ناکەن".



PM:01:32:02/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 4108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت