کەشناسیی هەرێم: کەمێک خۆڵبارین دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران هەیە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2024، ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێک ناوچە پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان، پلەکانی گەرماش نزم دەبیتەوە بە 1-2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ پێنجشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى
دهۆک : 33 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 37پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 34 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 33 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى
سۆران : 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 38 پلەى سیلیزى
AM:10:18:02/10/2024
ئهم بابهته 2904
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت