مژده‌یه‌ك بۆ وانه‌بێژانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوێنه‌رانی وانه‌بێژان راگه‌یاند كه دوای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی (د. ئارام محه‌مه‌د قادر) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سبه‌ی خه‌ونی سه‌رجه‌م وانه‌بێژانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دێته دی.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "سبه‌ی فه‌رمانی به گرێبه‌ستكردنی وانه‌بێژان ئیمزا ده‌كرێت و راسته‌وخۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی تری ده‌ستبه‌كاربونیان فه‌رمانی وه‌زاری ده‌رده‌كات و ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
به هه‌وڵی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم، سه‌رجه‌م وانه‌بێژانی دوای ساڵی 2014 تاكو وانه‌بێژانی 2023 - 2024 فه‌رمانی گرێبه‌ستیان بۆ ده‌رده‌چێت.
PM:11:49:01/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 2452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت