شاره‌وانی سلێمانی هاوڵاتیان له‌ داخستنی‌ شه‌قامێك ئاگادار ده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی هاوڵاتیان له‌ داخستنی‌ شه‌قامی به‌رده‌م شوقه‌كانی ده‌روازه‌ و پارێزگای سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و داواكاره‌ هاوڵاتیان شه‌قامه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ر به‌كاربهێنن.


سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 2024/10/1 له‌ كاتژمێر پێنجی ئێواره‌وه‌ ئه‌م شه‌قامه‌ی به‌رده‌م شوقه‌كانی ده‌روازه‌ و پارێزگای سلێمانی به‌ربه‌ست ده‌كرێت به‌ ئاگاداریی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و لیژنه‌ی پێكھێنراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ داخستنی‌ ئه‌و شه‌قامه‌ به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌قامی خزمه‌تگوزاریی شاڕێی پێشمه‌رگه‌یه‌.

شاره‌وانیی سلێمانی داواكاره‌ له‌ ھاوڵاتیان كه‌ "شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ر به‌كار بھێنن تا كاره‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا".



PM:05:27:01/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 7020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت