کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن و نمە باران دەبارێت
        
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز-
		
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی بۆ سبەی بڵاوکردەوە.
	
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "سبەینێ چوارشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2024،  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچەى شاخاوى ئەگەرى نمە باران هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما 3 بۆ 4 پلە نزم دەبێتەوە".
	
ئەوەشخراوەتەڕوو، "خێرایی با لە سەرخۆ  بۆ مام ناوەند دەبێت (10 -  25) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە هەندێک کات لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەلاتی هەرێم بەتایبەتى پارێزگاى سلێمانى و  هەلەبجە و ناوچەکانی گەرمیان ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".
	
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 29 پلەى سیلیزى
دهۆک: 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 33 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 16 پلەى سیلیزى
سۆران : 28  پلەى سیلیزى
گەرمیان:  34 پلەى سیلیزى
 
        
        PM:03:44:01/10/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1912
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت