لە هەولێر دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاغدا گیرا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاغدا گرت و هەشت تۆمەتباریش دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاشکرایکرد، دەستیان بەسەر نزیکەی 700 جۆر پاکەتی دەرماندا گرتووە، کە بۆ دابەزاندن یان زیادکردنی کێش و بواری سێکسی بەکاردەهێنرێن.
ئاماژەی بەوەش کراوە "هەشت کەس لە دوو گروپی جیاوازدا لەسەر ئەوبابەتە لەناو هەولێر دەستگیر کراون، ئەو دەرمانانەیان بە قاچاخ لە سلێمانی و کەرکوک و بەغداوە هێناوەتە هەولێر".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە لوتکەی پیشەی دەرمانسازان لە هەولێر رایگەیاند، "ئێستا هەرێمی کوردستان، بووەتە نموونە بۆ عێراق و ناوچەکە، چونکە دەرمانی قاچاخ لە هەرێمی کوردستان بووەتە رابردوو، هەروەها رێگە پێدراو نییە دەرمانێک دوور لە چاوی حکومەت بگاتە دەستی هاوڵاتییان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو خاوەن کۆمانیاکانمان ئاگادار کردووەتە نابێت خۆیان لە دەرمانی قاچاخ بدەن، دڵنیاشتان دەکەمەوە یەک حەبیش لە کوالیتیی کۆنترۆڵ بەبێ پشکنین تێناپەرێت".
PM:01:27:01/10/2024
ئهم بابهته 1060
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت