لیژنەی ئارامیی سلێمانی ژمارەیەک بڕیاری تایبەت بە رۆژی هەڵبژاردن دەرکرد
         
                
        
        
        
          وێستگەنیوز-
	
	ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2024 لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی رۆژی دەنگدانەوە ژمارەیەک بڕیاریدا.
بەپێی بڕیارەکە بێت، رۆژی دەنگدان کە دەکاتە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بردنە ژوورەوەی کامێرا و مۆبایل قەدەغەیە بۆ بنکەکانی دەنگدان، هەروەها هاتووچۆی نێوان شارەکانی هەرێم و گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر ئاسایی دەبن.
وەک لە بڕیارەکەدا هاتووە، هیچ دەزگایەکی راگەیاندن و هیچ چاودێرێکی قەوارە و هاوپەیمانێتی و کاندیدەکان و چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەبێ بوونی باجی کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناتوانن بچنە ناو وێستگە و بنکەکانی دەنگدان.
 
        
        
AM:10:57:01/10/2024 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1952
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت