دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەکانی هەرێم دەستیپێکرد


وێستگەنیوز-


دوای دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شار دەستیپێکرد.


وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، "چەند ڕۆژێک دوای دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەمڕۆ شەممە 28ی ئەیلولی 2024 دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری هەولێر دەستیپێکرد".


لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە 351 هەزار و 521 خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەت سوودمەند دەبن، کە هەر 200 لیترێک بە 104 هەزار دینارە.



PM:09:52:28/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت