قوباد تاڵەبانی: یەكێتی دەیەوێت رێڕەوی حوكمڕانی راست بكاتەوە


وێستگەنیوز-


ئەمڕۆ شەممە 28ی ئەیلولی 2024، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم هەڵبژاردنە دەنگی باش دەهێنێت".


ئاماژەی بەوەکرد، "17 ساڵە حوكمڕانی لەدەستی یەك بنەماڵەدابووە و یەكێتی دەیەوێت رێڕەوی حوكمڕانی راست بكاتەوە".


ئاماژەی بەوەشدا، "ئەم جۆرە حوکمڕانییەی چەند ساڵی رابردوو لە ئاست و خواستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان نەبووە، بۆیە ئەم هەڵبژاردنە باشترین دەرفەتە بۆ گۆڕینی ئەم شێوازی حوکمڕانییە".


قوباد تاڵەبانی وتیشی، "ئەگەر خەڵک بەم دۆخە رازی نییە، کێ بەدیلە بۆ ئەم حوکمڕانییەیە؟ حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان بەدیلن؟ یان ئەو حزبەی لە فەرهەنگ و ئەزموونی حوکمڕانی شارەزایە؟ ئەم پرسیارە لە خەڵک دەکەین و ئەوانیش لە رۆژی هەڵبژاردندا بڕیاری لێدەدەن".


راشیگەیاند، "لە ماوەکانی رابردوودا سەلماندوومانە ئەو حزبەین کە دۆستی ژینگەین و پاڵپشتی گەشەکردنی وزەی پاکمان کردووە، هەرورها سووربوینە لەسەر بەفیڕۆنەدانی غازی ئەم ناوچەیە کە وزەیەکی پاکترە، ئێمە دەستپێشخەر بووینە لە گەشەکردن بە وزەی خۆر و وزەی ئاو، ئەگەریش گونجا لە وزەی هەواشدا".



PM:06:39:28/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت