زانکۆی سلێمانی وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دواخست


وێستگەنیوز-


سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی خوێندکاران لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام ئاگاداردەکاتەوە.


ئەمڕۆ شەممە 28ی ئەیلولی 2024، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەینەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی زانكۆ وابڕیاربوو وەرزی نوێی خوێندنی 2024-2025 لە 28ی ئەیلول بە فەرمی دەستپێبكات، بەڵام دەستپێکردنەوەی دەوام دواخراوە".


سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی دەڵێت، "بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن‌و پاككردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، دەوامی خوێندنی زانكۆ دوادەخرێت".



PM:05:47:28/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت