دلێر عەبدولخالق: گردی زەرگەتە نابێت بە موڵکی تایبەت، بەڵکو موڵکی هەر گۆڕانخوازێکە


وێستگەنیوز-


ئەمڕۆ شەممە 28ی ئەیلولی 2024، مەراسیمی رێزلێنانی عومەر سەید عەلی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، لەمیانەی مەراسیمەکەدا دانا ئەحمەد مەجید وەک رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دیاریکرا.


دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هەر کەس لە پشت داخستنی دەرگای مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆران بوو بە روو هاورێیانی کاک نەوشیروان بریارێکی هەڵەی داوە".


ئاماژەی بەوەشکرد، "گردی زەرگەتە نابێت بە موڵکی تایبەت، بەڵکو موڵکی هەر گۆڕانخوازێکە".


وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان وتیشی، "بزووتنەوەی گۆڕان ئومێدی بە میلـلەتەکەی هەیە و بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات".





 


PM:04:38:28/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت