قوباد تاڵەبانی داواکارییەکی پارتی رەتدەکاتەوە


وێستگەنیوز-


قوباد تاڵەبانی داواکارییەکی بەرپرسی لقی چواری پارتی رەتدەکاتەوە کە لەپەیوەندییەکیدا داوای لێکردووە ئەو وێنە گەورەیەی بافڵ تاڵەبانی لابەرن لەبەردەم لقی چوار، "نەوەکو جەماوەرەکەیان ئیستفزاز بن و شتی ناخۆشی لێبکەوێتەوە".


بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، ئەمڕۆ هەینی 27ی ئەیلولی 2024، ئاری هەرسین، پەیوەندی بە جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی کردووە، داوای لابردنی پۆستەرێکی گەورەی هەڵبژاردنی لێکردووە کە بەرامبەر لقی چوار دانراوەو وێنەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەسەرەو لێی نوسراوە کۆتایی بەدەسەڵاتی خۆسەپێن دێنین.


بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، قوباد تاڵەبانی وەڵامەکەی نەرێنی بووەو ووتویەتی لانابرێت. ئاری هەرسینیش وتوویەتی " لەبەردەم مەڵبەندی هەولێرو مەکتەبی سیاسی یەکێتی پارتی کاری لەو جۆرەیان نەکردووەو ئەم کردەوەیەی بەردەم لقی چوار کردەوەکە ئیستفزازییە".

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز ئاری هەرسین وتوویەتی، "رەنگە ، لایەنگرێکی سەرسەختی پارتی هێرش بکاتە سەر وێنەکەو بیشێوێنێ، ئەمەش فەوزای لێدەکەوێتەوە خۆت ئەزانی شەڕی براکوژی لەفیشەکێکەوە دەستی پێکرد، لەئەستۆی تۆیە ئارامی بپارێزیت".


قوباد تاڵەبانیش وەڵامی داوەتەوە و کە ئەو وێنە و پۆستەرە لانابرێت و هەر کەسیش ئارامی ئەم شارە تێکبدات رووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.


PM:10:33:27/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت