قوباد تاڵەبانى: بەمزوانە لیستى مووچە رادەگەیەندرێت

‌قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم

وێستگه‌نیوزـ

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ى ئەیلولی 2024، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کێشەى مووچە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو چارەسەر دەڕوات، هەر رۆژە بیانوویەک و هەر رۆژە بەربەستێک و داتایەکە دێتە پێش.


وتیشى، "بەڵام ئێمە خەریکین ناوماڵى خۆمان رێکدەخەینەوە و ئەوەى لەسەر شانى هەرێمى کوردستان بووە بۆ یەکلاییکردنەوەى ناوەکان و بابەتى بایۆمەترى و ئەو کەموکورتییانەى کە هەبوون چارەسەریان دەکەین، تا بابەتى مووچە بکەوێتە سەر سکەى خۆى".

لەبارەى ئەوەى کەى لیستى مووچەى فەرمانبەران رادەگەیەندرێت، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان وتى، "ئەوەیان دەبێت لە وەزیرى دارایى بپرسرن، بەڵام پێیوایە بەمزوانە لیستى مووچە رادەگەیەندرێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە کارەکان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵى بەرەوپێشەوە بڕوات".


PM:12:02:26/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 2768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت