وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی محه‌مه‌د حه‌لبوسی ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "الوفا‌ء غالي جدا، فلا تتوقعه من شخص رخیص".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ـی ئه‌یلولی 2024، پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دومی سوننه‌كان و سه‌رۆكی له‌كارلادراوی په‌رله‌مانی عێراق ده‌رباره‌ی پێدوانی تۆپهاوێژی قورس به پێشمه‌رگه، لێدوانێكی كورتی دا
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "وه‌ڵامی خه‌ڵكی كوردستان بۆ حه‌لبووسی ئه‌وه‌یه (الوفا‌ء غالي جدا، فلا تتوقعه من شخص رخیص) واته وه‌فاداری زۆر گرانبه‌هایه، له كه‌سی بێ به‌ها چاوه‌ڕێی مه‌كه".
ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دێت له لێدوانێكی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم كه دژایه‌تی خۆی بۆ پێدانی تۆپهاوێژی قورس به هێزی پێشمه‌رگه راگه‌یاندبوو.
حه‌لبوسی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیبووی: "به توندی چه‌ككردنی ئه‌و هێزه ناوخۆییانه (هێزی پێشمه‌رگه) ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌ركی ده‌ستوورییان سنورداره به پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ له سنووری به‌رپرسیارێتی خۆیاندا."
سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم كه پێشتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بوو، ده‌ڵێت: "پێدانی چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌و هێزانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و كاره ڕه‌نگه ببێته هۆكارێك بۆ زیانگه‌یاندن به ئاسایشی كۆمه‌ڵگای نیشتمانی به گشتی و له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كانه خراپ به‌كاربهێنرێن (خوا نه‌كات) له ململانێ نه‌ته‌وه‌یی یان حزبییه‌كانی داهاتوودا".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌و جۆره چه‌كانه ده‌بێت ته‌نها له‌لای سوپای عێراق بێت كه به‌رده‌وام داوای به‌هێزكردن و باشتركردنی تواناكانی ده‌كه‌ین".
ئه‌و لێدوانه‌ی حه‌لبوسی دوای ئه‌وه هات كه رۆژی سێشەممە، 6ی ئابی 2024، کاروانێکی دیکەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی هاوپەیمانان کە خۆی لە ژمارەیەک تۆپهاوێژی هاویتزەر دەبینیەوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و پاشان لە رێوڕەسمێکدا رادەستی هەردوو فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی (1 و 2)ی وەزارەتی پێشمەرگە کران.
PM:10:59:20/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت