واده‌ی كاراكردنی زانكۆلاین بۆ دەرچووانی 12 ئامادەیی راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند كه لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ ماوەی (10) رۆژ بۆ دەرچووانی پۆلی 12 ئامادەیی کارا دەکرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی ئه‌یلولی 2024 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پڕۆسه‌ی پێشكێشكردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌ڵێت: "له رۆژی شه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2024ه‌وه، له كاژێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ، زانكۆلاین بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ بۆ ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی كارا ده‌كرێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه سبه‌ینێ 21ی ئه‌یلول وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی (زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی) تاوه‌كو رۆژی 30ی ئه‌یلول كارا ده‌بێت. به‌وه‌ش ده‌رچووان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچووان ده‌بێت سه‌ردانی خوێندنگه‌كانی خۆیان بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (Username) و (Password)".
راشیگه‌یاندووه كه "بۆ به‌رچاوڕونی زیاتری ده‌رچووانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی و ئاشنابوونیان به سیستمه‌كانی وه‌رگرتن 'زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران' ده‌توانن سه‌ردانی وێبسایتی (www.regayzanko.com) بكه‌ن و ڕێبه‌ری وه‌رگرتن به وردی بخوێننه‌وه وه‌ك بنچینه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانیان، هه‌روه‌ها ده‌توانن سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی راوێژكاری زانكۆكان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به سیستمه جیاوازه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچووان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه بن و هه‌وڵ بده‌ن خودی خۆیان فۆڕمه‌كان پڕبكه‌نه‌وه و روو له‌و سه‌نته‌رانه نه‌كه‌ن كه فه‌رمی نین و ته‌نها بۆ ده‌ستكه‌وتنی بڕێك پاره فۆرم بۆ ده‌رچوان پڕده‌كه‌نه‌وه، چونكه وه‌زاره‌ت به‌رپرس نابێت له‌هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كانیان".
PM:08:39:20/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت