هاودەكردنی چەندین جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبێل قەدەغە دەكرێت


وێستگه‌نیوزـ

ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2022 بەرەو خوار بە هەموو جۆرەكانیەوە لە سەرەتای مانگی 11ی ئەمساڵەوە هاوردەکردنی بۆ هەرێم قەدەغە دەکرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم له‌ لێدوانێكدا رایگەیاندووە، لە دوای مانگی 11ی ئەمساڵەوە هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل 2022 هاوردەی هەرێم ناكرێت.

راشیگەیاندووە، لەدوای مانگی 11ەوە رێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2025 دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلەكانی مۆدێل 2023 و 2024 هاوردەكردنیان بەردەوام دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی رابردوودا چەندین هەزار ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا، كە بەشێكیان "بڕاوە و مووس"یان پێ‌ دەوترێت داخڵی هەرێمی كوردستان كراون، تا ئێستا هیچ بڕیارێك له‌ باره‌یانه‌وه‌ نه‌دراوه‌.


AM:09:58:20/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 11644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت