لەبارەی پێدانی تۆپھاوێژی هاوتزەر بە پێشمەرگە روونکردنەوە دەدرێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی بەرگریی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی پێدانی تۆپھاوێژی هاوتزەر بە پێشمەرگە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەکەدا رایگەیاندووە، "پێشمەرگە ھێزێکی نیشتمانییە و گومان لە دڵسۆزی بۆ عێراق لێناکرێت و گرێبەستی کڕینی تۆپھاوێژی ھاوتزەر بۆ پێشمەرگە لە نێوان ساڵی 2017 بۆ 2019 کراوە، لە هەمان کاتدا پرسی کڕینی ئەو تۆپھاوێژانە زیاتر لە حەوت ساڵ لەمەوبەر باسکراوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "پارەی تۆپھاوێژەکان پێش پێکھێنانی حکومەتی ئێستا خەرجکراوە و لە 20ی تشرینی دووەمی 2023 گەیشتنە بەندەری ئوم قەسر، پاش یاداشتێکى سهرۆكی ئهركانی سوپا بۆ فهرماندهی گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق تۆپهاوێژهكان رادهستی پێشمهرگه كراون".
PM:11:32:19/09/2024
ئهم بابهته 820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت