لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سلێمانی دوو کەس برینداربوون


وێستگەنیوز-

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، ئەمشەو پێنجشەممە 19ی ئەیلولی 2024، لە شەقامی 60 مەتری شاری سلێمانی رووداوێکی تەقەکردن روویداوە و دوو کەس برینداربوون یەکێکیان تەندروستی جێگیر نییە بەهۆی ئەوەی فیشەک بەر سەری کەوتووە، ئەوی دیکەیان تەندروستی جێگیرە تەنها قاچی بریندارە.


سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئێمە بریندارەکانمان نەگواستووەتەوە نەخۆشخانە و ئاگاداری رووداوەکە نین".

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "رووداوەکە لەسەر دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل بووە و ئەو کەسانەی شەڕیان بووە کورد و عەرەب بوون و کوردەکان تەقەیان لە عەرەبەکان کردووە کە ژمارەیان پێنج کەس بووە و دووانیان برینداربوون".


PM:10:37:19/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 8000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت