لەبارەی زیندانیانی سیاسیی هەرێم و دانیشتووانی هەڵەبجە بڕیاردەدرێت


وێستگەنیوز-


شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ی ئەیلولی 2024 له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ زیندانییه‌ سیاسییه‌كان و راوێژكاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ده‌وڵه‌ت و به‌ ئاماده‌بونی‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان و قوربانیان گفتوگۆمان لەبارەی ته‌واوكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ هه‌مواركردنی‌ یاسای‌ ده‌زگاكه‌ کرد".


ئاماژەی بەوەکرد، "بریاردرا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەزگای زیندانە سیاسییەکان تەواوی پرۆژەکە دوای تێبینییەکانیان رەوانەی ئەنجومەنی دەولەت بکەن بۆ ئەوەی بەزووی لە پەرلەمانی عیراق هەموار بکریتەوە مافی زیندانە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان زامن بکرێت".


وتیشی، "دانیشتووانی شاری هەڵەبجە بەپێی هەمواری نوێ ئەو ئیمتیازات و مووچانەیان پێ دەدرێت کە بۆ هاوتاکانیان له رەفحا دانراوە".




PM:08:44:19/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت