کاتی گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانەی هەرێم دیاریکرا کە لە سعودیە تووشی کێشە ببوون


وێستگەنیوز-


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، کێشەی گەڕانەوەی عومرەكاران چارەسەر بووە.


دوای دروستبونی گرفت بۆ گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی عێراق و مانەوەی زیاتر لە دوو هەزار و 800 عومرەكاری هەرێم و پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە سعودیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئەیلولی 2024، نیاز راغب نەقشبەندی، بەرێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی کوردستان راگەیاند، "گرفتی گەرانەوەی عومرەکارانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە چارەسەر کراوە".


ئاماژە بەوەکراوە، "لەڕێگەی خۆیەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی بۆ گەڕانەوەی عومرەكاران داوە و بڕیار وایە سبەینێ هەینی 2024/9/20 بەوشێوەی كە گەشتی ئەو وڵاتەیان ئەنجام داوە، بگەڕێنەوە بۆ هەرێم".


چەند رۆژێكە بەهۆی کێشەیەک لە رێکخستنی گەشتەکانیدا هێڵێ ئاسمانی عێراق روبەڕوی گرفت بووەتەوە، بەهۆیەوە گەشتەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی دیکە راگیرابوون، یەکێک لەو وڵاتانەش سعودیە بوو.



PM:06:38:19/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت