سێ گوند و ناوچهی دیكه خرانه ناو سنووری شارهوانی سلێمانییهوه
دیمەنێک لە گەڕەکی توەسپی لە وەرزی بەهاردا. وێنە: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
رەزامەندی وەرگیرا لەسەر گواستنەوەی شارەوانی تووەسپی و هەردوو گوندی کانی گۆران و فەیاڵ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بۆ ناو سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
بەپێی ژمارەیەک نووسراو کە لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە بڵاوکراونەتەوە، هەریەکە لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی شارەوانیی تووەسپی و هەردوو گوندی کانی گۆران و فەیاڵ بۆ ناو سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
لە دوای ئەنجامدانی ئەو گۆڕانکارییانە لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە دەست چارەسەری کێشەی ئەو سنوورانە و تەملیککردنیان دەکرێت.
PM:01:53:19/09/2024
ئهم بابهته 28776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت