شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مووچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌ران سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
وێستگه‌نیوزـ
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو، شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی مووچەی دوو مانگی فەرمانبەران، دەچێتە بەغدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 19ی ئه‌یلولی 2024، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دووشەممەی داهاتوو كه ده‌كاته 23ی ئه‌یلولی 2024، شاندێکی حکومەتی هه‌رێم بۆ تاوتوێکردنی هەردوو مووچەی مانگی هەشت و نۆ و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی دەچێتە بەغدا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هێشتا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی هه‌شتیان وه‌رنه‌گرتووه، له‌كاتێكدا له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولداین.
پێشتریش رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی ئاب و ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت.
AM:11:46:19/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت