توركیا بۆردوومانكردنی 24 پێگه‌ی په‌كه‌كه‌ی له هه‌رێم راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بۆردوومانكردنی 24 پێگه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی هێرش و بۆردوومانه‌كانی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ده‌ڵێت: "ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی له ناوچه‌كانی ئاسۆس، گاره، خواكورك و قه‌ندیل ئه‌نجام درا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه 24 پێگه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بۆردوومان كردووه.
به‌رگری توركیا راشیگه‌یاندووه كه "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان به‌مه‌به‌ستی تێكشكاندنی ئه‌و هێرش و هه‌ڕه‌شانه‌ن كه له باكووری عێراقه‌وه ده‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانمان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نیمان و بۆ پاراستنی سنووره‌كانمانه".
PM:10:50:18/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 2804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت