سۆران عومه‌ر: هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی، حكومه‌تی هه‌رێم كردوویه‌تی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ "بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كراوه" و هێشتا حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رنه‌بڕیووه.
مانگی 7ی ساڵی 2024 موچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان، به پێی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو، ژماره 9ی ساڵی 2014 له هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكرا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی رێنماییه‌وه، نه‌زانرا پێوه‌ره‌كانی زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان له پێش ساڵی 2014 و دوای ساڵی 2014 چۆنن و جیاوازی له‌نێوان مووچه‌ی خانه‌نشینان دروستكرد.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، له هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی 250 هه‌زار خانه‌نشین هه‌ن، كه 160 هه‌زار خانه‌نشینی مه‌ده‌نین و 90 هه‌زار خانه‌نشینی سه‌ربازین.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "تازه لیژنه‌یه‌ك له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، دروست بووه بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی خۆی مه‌ده‌نیه‌كانی هاوتاكردووه كه زۆر وورد نییه و بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه".
وتیشی: " گرفتی هاوتاكردنه‌كه له خانه‌نشینی سه‌ربازیدایه، كه عێراق داوایكردووه، یه‌كه‌م چۆنیه‌تی هاوتاكردن و دووه‌م، چونیه‌تی جێبه‌جێكردنی یاساكه روون بكرێته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه پێش ساڵی 2014 خانه‌نشین بوون".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییه باس له‌وه ده‌كات كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه ده‌ستكاری مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی بكات، چونكه پێده‌چێت به‌شێكیان مووچه‌كانیان كه‌م بكات و ترسی له‌و ئاڵوگۆڕه هه‌بووه".
رۆژی 22ی تشرینی دووه‌می 2022 دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عێراق ژماره 9ی ساڵی 2014ی پابه‌ند كرد.
به گوێره‌ی یاساكه، ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی كه پێش ساڵی 2014 خانه‌نشین بوون، موچه‌كانیان له 200 هه‌زاره‌وه تا 499 هه‌زار دیناره ده‌بێته 500 هه‌زار و 100 هه‌زاری پشتیوانیان بۆ زیاد ده‌كرێت و كۆی گشتی موچه‌كه‌یان ده‌گاته 600 هه‌زار دینار.
بۆ جێبه‌جێ كردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌گرتوو و بڕگه و ماده‌كانی، ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه 18-9-2024 هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم له به‌غدا كۆبوونه‌وه .
ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی 9 كه‌سی له یه‌كی مانگی 7ی 2024 داوه، كه 6 ئه‌ندامیان له حكومه‌تی ناوه‌ندن و 3 ئه‌ندامیان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام هێشتا دیاری نه‌كراون، بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی گرفته‌كان به تایبه‌ت پرسی خانه‌نشینی سه‌ربازی به پێی یاسای خانه‌نشینی سه‌ربازی عێراق.
به گوێره‌ی یاسای ژماره 9ی ساڵی 2014ی خانه‌نشینانی یه‌كگرتووی عێراق، ته‌مه‌نی خانه‌نشینی كه له هه‌رێمی كوردستان 63 ساڵه ده‌بێته 60 ساڵ، له‌كاتی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ر له ته‌مه‌نی یاساییدا 12 مووچه‌ی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه پێده‌درێت.
PM:10:43:18/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 2348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت