دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستپێده‌كات


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ پرۆسه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ نه‌وت له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستپێده‌كات، سبه‌ینێ-ش پرۆسه‌ی‌ دابه‌شكردنه‌كه‌ له‌ پشده‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌نیوز نێردراوه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت.

نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ده‌ڵێت: "سبەینێ‌ لە سنوری قەزای پشدەر دابەشکردنی‌ نه‌وت بەردەوام دەبێت".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "بەهەمان شێوە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە ناوچەی هەورامان دەست بە دابەشکردنی‌ نه‌وت دەکرێت".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ بۆ هه‌رخێزانێك بڕی 200 لیتر دابین ده‌كرێت به‌ نرخی 104.000 سه‌د و چوار هه‌زار دینار.


PM:04:33:18/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت