مه‌سرور بارزانی: وا ده‌كه‌ین له كوردستان چیتر كێشه‌ی ئاو و كاره‌با نه‌مێنێت
وێستگه‌نیوز-
له‌میانی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی قوشته‌په، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه کاردەکەن بۆ ئەوەی کێشەی ئاو و کارەبا لە هەرێمی کوردستان نەمێنێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی ئه‌یلولی 2024، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی قوشته‌په‌ی له پارێزگای هه‌ولێر دانا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "ده‌ڤه‌ری قوشته‌په و خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه، شایسته‌ی هه‌موو خزمه‌تێكن".
دووپاتیشی كرده‌وه كه "ده‌ڤه‌ره‌كه زه‌مینه‌ی له‌باری بۆ پێشكه‌وتن له ڕووی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و سامانی ئاو هه‌یه، بۆیه‌شه یه‌كێك له‌و شوێنانه‌یه كه پلان و به‌رنامه‌كانی داهاتوومان ده‌یگرێته‌وه و په‌نا به خوا ده‌بێته یه‌كێك له ده‌ڤه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی كوردستان".
مه‌سرور بارزانی وتی: "هه‌نگاو به هه‌نگاو وا ده‌كه‌ین له كوردستان چیتر كێشه‌یه‌ك به ناوی كێشه‌ی ئاو و كێشه‌ی كاره‌بای نه‌مێنێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌یه‌تی؛
به ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ به‌ردی بناخه‌ی ئه‌و پڕۆژه گرنگه لێره له قوشته‌په داده‌نێین. پێش چه‌ند ڕۆژ به‌ردی بناخه‌ی پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێرمان دانا، ئه‌م پرۆژه‌ی ئه‌مڕۆش ته‌واوكه‌ری ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه كه ئاوی پاك بۆ دانیشتووانی قوشته‌په و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری دابین ده‌كات. به‌م جۆره لانیكه‌م بۆ 20 ساڵی داهاتوو كێشه‌ی كه‌مئاوی له‌م ده‌ڤه‌ره چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
كێشه‌ی كه‌مئاوی تا ئه‌و ئاسته له ده‌ڤه‌ری قوشته‌په سه‌خت ببوو كه مه‌ترسیی چۆڵكردنی هه‌ندێك گوند هه‌بوو، زۆربه‌ی بیره‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش كه له قووڵترین بیره‌كانی كوردستانن، وشك بوون كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ دابه‌زینی ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی.
به ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه و گه‌شتنی ئاو بۆ سه‌رانسه‌ری ده‌ڤه‌ره‌كه، زۆربه‌ی ئه‌و بیرانه، چیتر پێویستییان پێ نامێنێت و به دروستكردنی چه‌نده‌ها پۆندی دیكه‌ش له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا، ئاوی ژێرزه‌وی ده‌بووژێنینه‌وه و مه‌ترسیی وشك ساڵی كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ده‌ڤه‌ری قوشته‌په و خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه، شایسته‌ی هه‌موو خزمه‌تێكن. ئه‌م ده‌ڤه‌ره به ڕێز و میهره‌بانی و دڵسۆزییه‌كی زۆره‌وه، ژن و منداڵ و خانه‌واده‌ی زۆرێك له‌و بارزانییانه‌یان له خۆ گرت كه له لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراقدا ئه‌نفال كران. ئه‌م هه‌ڵوێسته نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی خه‌ڵكی قوشته‌په و هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، هه‌میشه جێگه‌ی ڕێز و پێزانینه.
ئه‌م ده‌ڤه‌ره زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هه‌یه بۆ پێشكه‌وتن له رووی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و سامانی ئاو، بۆیه‌شه یه‌كێك له‌و شوێنانه‌یه كه پلان و به‌رنامه‌كانی داهاتوومان ده‌یگرێته‌وه و په‌نا به خوا ده‌بێته یه‌كێك له ده‌ڤه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی كوردستان.
پێویسته هه‌رچی زووتریشه، پارێزگای هه‌ولێر و قه‌زای قوشته‌په و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان، رێكاری ئیداریی باشتر بگرنه به‌ر بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له هه‌موو ڕووێكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی باشتری خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه بكرێت و ئاستی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له ڕووی هاتوچۆ و پاكوخاوێنی و سیمای شار و ڕێگه‌وبانه‌كان، باشتر ببێت.
خۆشتان بینیتان كه كێشه‌ی كاره‌باش هێشتا كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامی هه‌موو كوردستانه، ئه‌وه‌ش له به‌رنامه‌ماندایه كه پشت به خوا چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كاره‌بای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ر و هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستانیش ده‌دۆزینه‌وه، هه‌نگاو به هه‌نگاو وا ده‌كه‌ین له كوردستان چیتر كێشه‌یه‌ك به ناوی كێشه‌ی ئاو و كێشه‌ی كاره‌بای نه‌مێنێت،
جارێكی دیكه‌ش سوپاستان ده‌كه‌م، به هیوای ناوچه‌یه‌كی گه‌شه‌سه‌ندووتر و كوردستانێكی ئاوه‌دانتر.
زۆر زۆر به‌خێر بێن.
PM:04:07:17/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت