پێشه‌وا هه‌ورامانی: هیچ كات به دڵنیایی نه‌مانوتووه كێشه‌ی مووچه به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بووه
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم
وێستگهنیوزـ
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وێستگه‌نیوز، باس له سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌كات بۆ عێراق و هه‌رێم و بابه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و ده‌ڵێت، "هیچ كات به دڵنیایی نه‌مانوتووه كێشه‌ی مووچه به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بووه".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ وێستگه‌نیوز له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پزیشكیان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه ئایا له‌سه‌ر حسابی حزبه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نییه؟ له‌و باره‌وه پێشه‌وا هه‌ورامانی وتی، "حكومه‌تی هه‌رێم و به‌تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم هیچ شتێك له‌سه‌ر حسابی كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناكات، چونكه پێمان وایه دواجار سڕینه‌وه‌ی كورد كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات سه‌ره‌نجام پێویسته له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه له‌م هه‌رێمه سه‌لماندوومانه كه ده‌كرێت هه‌بین و حكومه‌تمان هه‌بێت و سه‌ر ئێشه‌ش نه‌بین بۆ هیچ لایه‌ك".
پێشه‌وا هه‌ورامانی، له باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و لابردنی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی كه هه‌بوون روونیكرده‌وه، "هیچ جارێك به یه‌قینی نه‌موتووه كه كۆسپ نه‌ماوه و نابێت، چونكه هه‌موومان ئه‌زموونمان هه‌یه له‌گه‌ڵ پابه‌ند نه‌بوون به رێككهوتنهكانهوه له‌لایه‌ن به‌غداوه".
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: "ئێمه به‌پێی دواین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری عێراق و هه‌رێم، رێككه‌وتن كرا ئه‌و تێبینیانه‌ی حكومه‌تی عێراق هه‌یه‌تی له ماوه‌ی چوار مانگدا چاره‌سه‌ر بكرێت،
له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌وان ئه‌و مووچه‌یه‌ی هی مانگی هه‌شته لای خۆیان هێشتوویانه‌ته‌وه ده‌ینێرن و مووچه‌ی مانگه‌كانی تریش به‌رده‌وام ده‌بێت".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و تێبیانهی هه‌ن قورس نین بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێویستیان به كاته بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێن، "پێمان وایه له‌و ماوه‌یه‌ی دیاریكراوه كه چوار مانگه، ده‌توانین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین"، پێشه‌وا هه‌ورامانی وای وت.
PM:09:42:13/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت