حزبی كۆمۆنیست: دهیانهوێت كۆمهڵهو دیموكرات له ههڵسوڕاوی سیاسیهوه بگۆڕن بۆ پهنابهری سیاسی
چهند پێشمهرگهیهكی كۆمهڵه له زڕگوێز
وێستگهنیوزـ
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان راگهیهندراوێكی له بارهی گواستنهوهی كۆمهڵه له ئۆردوگای زڕگوێزهوه بۆ كهمپی سورداش بڵاوكردهوه و رایگهیاند، ئامانج لە گواستنەوەی بەزۆری ئۆردوگاکانی هێزەکانی نەیاری ئێران بۆ کەمپی سورداش، بۆ ئەوەیە کە ئەم هێزانە لە حزب و هەڵسوڕاوی سیاسییەوە بگۆڕن بە پەنابەری سیاسی.
بهپێی راگهیهندراوی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان، كه ئهمڕۆ ههینی 13ی ئهیلول بڵاویكردووهتهوه دهڵێت: "بەپێی رێکكەوتنێکی هاوبەشی ئەمنی نێوان حکومەتی عێراق و ئێران و حکومەتی هەرێم، بڕیاری گواستنەوەی ئۆردوگاکانی کۆمەڵە لە ئۆردوگای زرگوێز، بانەگۆڕە، زڕگوێزەڵه دراوە بۆ کەمپی سورداش. هاوکات دەنگۆی ئەوەش لە ئارادایە کە ئۆردوگاکانی حزبی دیموکراتیش لە سنووری ناوچەی کۆیە بگوازرێنەوە بۆ هەمان کەمپ".
باسی لهوهشكردووه، ئەم هەنگاوە سەرەڕای بە زۆر کۆچپێکردنی ئەم هێزانەیە، هاوکات کردەیەکی سەرکوتگەرانەی ئاشکرای دەوڵەتی عێراقە بە هاوکاری دەسەڵاتدارانی هەرێم، کەلە درێژەی ئەو هێرش و ملهوریانەدایە کە زیاتر لە سێ دەیەیه دەکرێتە سەر هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی نیشتەجێی هەرێم، بەتایبەتیش بۆسەر ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی.
بهپێی راگهیهندراوهكه، لەماوەی ئەم سێ دەیەدا، بەدەیان و سەدان کادر و هەڵسوڕاوی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن، لە رێگای باندە مرۆڤکوژەکانی ئێران یان نۆکەراکانیانەوە تیرۆر کراون، چەندین کەسیان رادەستی ئێران کراونەتەوە، بەدەیان جار ئۆردوگا و شوێنی نیشتەجێ بوونیان کەوتوهتە بەردەم بۆمبابارانی هێرشی موشەکی و لە ئاکامی ئەو هێرشانەدا بەدەیان کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
ئهوهشی وتوه: "بێگومان ئامانج لە گواستنەوەی بەزۆری ئۆردوگاکانی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و نەیاری كۆماری ئیسلامی بۆ کەمپی سورداش، بۆ ئەوەیە کە ئەم هێزە ئۆپۆزیسیۆنانە لە حزب و هەڵسوڕاوی سیاسییەوە بگۆڕن بە پەنابەری سیاسی ژێر سایەی رێكخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان".
بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری:
جمهوری ئیسلامی دەیەوێت لەڕێگای ئەم هەنگاوەوە سەرجەم بزوتنەوەی کرێکاری و نارەزایەتی فراوانی جەماوەری لەناوخۆی ئێراندا، کەڕیشەی لەو ستەم و بیمافی و سەرکوتگەریەدایە کەئەم دەسەڵاتەی پێدەناسرێتەوە، بخاتە ئەستۆی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی نیشتەجیی وڵاتانی ناوچەکە و سەرکوتی بکات.
بەدڵنیایەوە گواستنەوەی ئۆردوگای هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ کەمپەکانی سورداش و مامەڵەکردنیان بەوێنەی پەنابەری سیاسی دەستبەسەر کراو، مەترسی ئەمنی چەند بەرابەر لەسەریان زیاد دەکات و بە نیشانەگرتنیان ئاسانتر دەکات.
بەتایبەتیش ئەگەر ئەوە لە بەرچاو بگرین کە کوردستان بەکردەوە بوهتە لانەیەکی ئاشکرای باند و هێزەکانی جمهوری ئیسلامی و دەسەڵاتدارانیش، وەک خزمەتکار و ئامرازی جێبەجیکاری ئەم رژێمە دڕندەیە ئامادەی هەموو خۆش خزمەتییەکە، سیاسەتێکی ئاواش بەدڵنیایەوە کۆمەڵگای کوردستان لەنائارامی و تیرۆر وپشێویەکی بەردەوامدا رادەگرێت.
تەنانەت رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کەلە 30 ساڵی رابردوودا نەیتوانیووە ئەمنیەتی ئەم ئۆردوگا و هێزانە و کادر و نەیاری جمهوری ئیسلامی بپارێزێت، ناتوانێت ئەمنیەتی ئەم کەمپانەش بپارێزێت.
ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان، لە کاتێکدا بەتوندی بەدژی سات و سەوداو رێکكەوتنی عێراق و ئێران و دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ گوشار خستنە سەرهێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و سنوردارکردنی چالاکی و هەڵسورانی سیاسی و گواستنەوەیان بۆ کەمپەکانی دەوستینەوە و ئیدانەی دەکەین.
هاوکات هەموو ئەو لایەنانە بەتایبەتی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەرپرس لەپاراستنی سەلامەتی و ئەمنیەتی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دەزانین. چینی کریکار و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانی عیراق، کە هەمیشە پشتیوانی بزووتنەوەی کرێکاری و ئازادیخوازی لە ئێران و کوردستانی ئێراندا بوون لەدژی دەسەڵاتی نەنگینی جمهوری ئیسلامی، بانگەواز دەکەین، کە بەدژی ئەم پیلانە چەپەڵە هاوبەشەی حکومەتی عێراق و ئێران و دەسەڵاتدارانی هەرێم، بووەستنەوە.
PM:06:30:13/09/2024
ئهم بابهته 1572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت