دادگا له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌ی نارین گوران بڕیاری دا
نارین گۆرانی تەمەن هەشت ساڵان
وێستگه‌نیوز-
دادوه‌ری دادگای شاری ئامه‌د، له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نارین گوران بڕیاری دا كه دایك و برایه‌كی نارین و شه‌ش كه‌سی دیكه به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و منداڵه بخرێنه زیندانه‌وه.
پاش 12 كاتژمێر له وه‌رگرتنی وته‌ی 22 تۆمه‌تباری دۆسیه‌ی كوشتنی نارین گوران كچه هه‌شت ساڵانه‌كه‌ی شاری ئامه‌د ، دادگا چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ركرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 13ـی ئەیلول بە بڕیاری دادگا چوار کەس بە مەرجی دادوەری ئازادکران، هەشت کەسیش خرانە زیندانەوە کە یوکسەل گۆرانی دایکی و ئەنەس گۆرانی برا گەورەی نارین هەن.
به‌گوێره‌ی بڕیاری دادوه‌ر، یوكسه‌ل گوران، دایكی نارین و ئه‌نه‌س گورانی برای نارین، به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی ئه‌و منداڵه و مه‌همه‌ت كایا، بیرسه‌ن گوران، ماشه‌ڵا گوران، مه‌همه‌ت سالم ئاتاسۆی و مه‌هه‌مت شه‌فیق كایا به تۆمه‌تی به‌لاڕێدابردنی دۆسیه‌كه و فوئاد گوران به تۆمه‌تی له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌كان به‌ندكران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی بڕیاری دادوه‌ر، 10 كه‌س ئازادكران كه بریتین له عارف گورانی باوكی نارین، بارش گوران و مه‌حمود گورانی مامی نارین، عه‌زیز كایای خاڵی گوران، عوسمان گوران و ئوغورجان گوران و چوار كه‌سی دیكه.
دادوه‌ر به مه‌رج سێ كه‌سی دیكه‌ی ئازادكرد و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌شی كه بڕیاری به‌ندكردنی بۆ ده‌ركراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له خوار 15 ساڵه‌وه‌یه به مه‌رج ئازادكراوه.
پێشتر دوو كه‌س زیندانیكرابوون كه بریتین له مامی نارین و نه‌وزاد به‌ختیار، ئه‌مڕۆش دایك و برا گه‌روه‌كه‌ی نارین، واته ئێستا چوار كه‌س به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له كوشتنی نارین زیندانیكراون، هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ش كه‌س به تۆمه‌تی له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌كانی كوشتنی نارین زیندانی‌كران"
نارین گوران رۆژی 21-8-2024 بێسەروشوێن بوو و رۆژی 8-9-2024 لە گوندی تاشڤانتەپە، تەرمەکەی لە توورەكەیەکدا دۆزرایەوە.
رۆژی 27-8-2024 یوکسەل گوران، دایکی نارین لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: "خۆزگە دەمانزانی کێیە، یەخەیم دەگرت، بەڵام گومانم لە هیچ کەسێک نییە. نارین کچێکی ژیرە و ئەگەر کەسێک ناسیاو نەبێت، ناچێتە نێو ئۆتۆمبێلی هیچ کەسێک."
یوکسەل گوران هەروەها لە بەرنامەکەدا رووی دەمی لەو کەسە کرد کە کچەکەی رفاندووە و داوای‌کرد نارین بگەڕێنێتەوە.
بەگوێرەی دوایین دانپێدانی نەوزاد بەختیار، ئەو کەسەی ویستوویەتی تەرمی نارین لەنێو ببات و بیشارێتەوە، سالم گوران (مامی نارین) پەیوەندیی سۆزداریی لەگەڵ دوو لە براژنەکانی، یوکسەل گوران (دایکی نارین) و ماشا‌ڵڵا گوران (ئامۆژنی نارین) هەبووە.
AM:11:21:13/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 8352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت