پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی حەوت تۆمەتباری راگەیاند
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی حەوت تۆمەتباری راگەیاند، بەهۆی ئەوەی شەڕ و دەمەقاڵێیان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە، "دوای ئەوەی لە کۆمەڵگای (کاوە)ی سەر بە قەزای قوشتەپە دەمەقاڵی و شەڕ لە نێوان دوو ماڵباتدا دروست بوو، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد".
ئاماژەی بەوەکرد، "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا ئەو دوو خانەوادەیە لەسەر کارپێکردنی بیری ئاو بووەتە دەمەقاڵییان و دواجار توندوتیژیی لێ کەوتووەتەوە و بە چەقۆ و ساتوور یەکتریان زامدار کردووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "لە شەڕەکەدا چەند کەسێک بریندار بوون، بۆیە لەلایەن تیمەکانمانەوە حەوت کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لەو کێشەیە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کران، کە دووانیان برینەکەیان سەختە و لە ژێر چاودێریی ورد و چڕی پۆلیس و تیمە پزیشکییەکاندان".
PM:09:49:12/09/2024
ئهم بابهته 2836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت