شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی لیستی یەکێتی لە هەولێر و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانەی وتوێژێکیدا لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکانی هەولێر رایگەیاند، "کێشەی کابینەی نۆیەم جیاکارییە لەنێوان شارەکانی هەرێم، دەمانەوێت جیاکاری لە هەرێم نەهێڵین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی تەواوکەری یەکترین، یەکێتی دەیەوێت کێشەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات، لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال و کاک کۆسرەت بەردەوام دەبین".
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتی، "پێکەوە لەگەڵ هەولێرییەکان هەولێر وەردەگرینەوە، سازش لەسەر مافی هاوڵاتییان ناکەین، کۆتایی بەو غەدرە دەهێنین کە لە خەڵکی هەولێر دەکرێت".
لەبارەی پۆستەکانی یەکێتی باسی لەوەکرد، "یەکێتی پابەندی بەڵێنەکانیەتی و سازش لەسەر پۆستەکان ناکات".
ئەوەسی ختستەڕوو، "پێویستمان بە پەرلەمانێکی بەهێزە تاوەکو حکومەت سەربەخۆیانە کارنەکات".
PM:09:23:12/09/2024
ئهم بابهته 1500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت