دابەشکردنی ئاو لەم ناوچەیە رادەگیرێت


 

وێستگەنیوز-


بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار، هاوڵاتییانی قەزاکە ئاگادار دەکاتەوە کە رۆژی شەممە ئاویان پێنادرێت.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار رایگه‌یاندووه‌، "رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ 14-9-2024، دابەشکردنی ئاو لە کەلار رادەگیرێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "بەهۆی کوژانەوەی گشتیی کارەبای بەردەوام بۆ پێکەوەبەستنی هێڵەکانی (132کی.ڤی) دەربەندیخان - کەلار1 بە وێستگەی تازەی کەلار 2، دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دوای پێکەوەبەستنی هێڵەکە و تەواوبوونی کارەکان، دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە".




 


PM:08:16:12/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 17024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت