ئەو ژنەی لەگەڵ شاندەکەی ئێران بوو کێیە؟


وێستگەنیوز-


لە شاندەکەی مەسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان تەنیا یەک ژن هەبوو، ئەمەش بووە پرسیار کە ئەو ژنە کێیە.


فەرزانە سادق، وەزیری رێگەوبان و گەشەپێدانی شارسازی ئێرانە تاکە ژنی کابینەکەی پزیشکیانە کە لەگەڵ شاندەکەی ئێران بوو بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق.


فەرزانە تەمەنی 48 ساڵە و خەڵکی ئەسفەهانە، بەشی تەلارسازی خوێندووە و دکتۆرای لە پلاندانانی شاردا بەدەستهێناوە.


ئەوەی جێگەی ئاماژەیە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری ئێران تەنها یەک ژن هەبوو ئەویش فەرزانە سادق بوو کە لەگەڵ شاندەکەی ئێران بوو.


دوێنێ چوارشەممە 11ی ئەیلولی 2024 مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی عێراقی کرد و ئەمڕۆش لە هەرێمی کوردستان بوو، دواتریش گەڕایەوە بۆ پارێزگای نەجەف.




PM:06:06:12/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 10532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت