له‌ بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌ رێگری له‌ ژماره‌یه‌ك پاسی یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كرێت


وێستگه‌نیوزـ

پێنج پاسی یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سلێمانی، كۆیه‌ و رانیه‌ له‌ بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌ رێگه‌یان پێنادرێت بچنه‌ ناو هه‌ولێره‌وه‌.

په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند: پێنچ پاسی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگانی سلێمانی و کۆیە و رانیە  لەبازگەی دێگەڵە رێگایان پێنادرێت بێنە ناوشاری هەولێر تا داوای دامەزراندن بکەن.

باسی له‌وه‌شكرد، بڕیار وابوو کاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە ئه‌نجام بده‌ن و داوای دامەزراندن بکەن.

به‌ وته‌ی په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، یه‌كه‌مه‌كانی چەمچەماڵ كه‌لە بازگەی پردێوە هاتوون گەویشتوونەتە هەولێر، بەڵام ژمارەیەک لەوانەی کۆیە و سلێمانی کە لە دێگەڵەوە هاتوون رێگریان لێکراوە و رێگەیان نەداون بچنه‌ ناو هه‌ولێره‌وه‌.


AM:10:45:11/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو