سامانه‌ سروشتییه‌كان: چاوه‌ڕوانی دابه‌زینی زیاتری نرخی به‌نزین ده‌كرێت


وێستگه‌نیوزـ

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، نرخی لیترێك به‌نزین 40 بۆ 50 دینار دابه‌زیوه‌ و چاوه‌ڕوانی دابه‌زینی زیاتری ده‌كرێت.

وه‌زاره‌ته‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، پاش ئەوەی وەزارەته‌كه‌یان  مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزینی دایە بازرگانان، نرخی هەر لیترێکی بەنزین 40-50 دینار دابەزیوە و چاوەڕوانیی دابەزینی زیاتر دەکرێت.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسی له‌وه‌شكردووه‌، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەكان رۆژی پێنجی ئەم مانگە لە فەرمانێکی وەزاریدا رێگەپێدانی بۆ هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ دەرکرد و رۆژانە ئەو بەنزینەی دێت روو لە زیادبوونە، بۆیە چاوەڕوانیی دابەزینی زیاتری نرخەکان دەکرێت.

ئه‌وه‌شی وتووه‌، پێدانی مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین بۆ زیادکردنی خستنەڕووی لە بازاڕەکانی هەرێمدا و کەمکردنەوەی نرخەکەی لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بووە و هاوردەکردنیشی پێویستە بە پێی ئەو کوالێتییەی بێت لە لایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان و پارێزگاکان دیاری کراوە.


PM:08:58:10/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو