بڕیارێكی نوێ له به‌رژه‌وه‌ندیی جوتیاران درا
وێستگه‌نیوز-
له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئابووریی عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا به قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ته‌ماته.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2024، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداگریی زۆرمان كردووه له پێناو ئه‌وه‌ی پاڵپشتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و رێگری بكرێت له هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ی وڵاتانی دیكه، ئه‌وه‌ش وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ جوتیارانی ناوخۆ".
وتی، "بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ته‌ماته ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌توانن به ئاسانی له ناوخۆدا ساغی بكه‌نه‌وه".
عه‌تا محه‌مه‌د، نوێنه‌ری كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند، "بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی ته‌ماته له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیی جوتیارانه".
وتیشی، "له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه نرخی ته‌ماته به‌راورد به ئێستا زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا نرخی كیلۆیه‌ك ته‌ماته له عه‌لوه 300 دیناره، ئه‌وكات نرخی كیلۆیه‌ك بۆ زیاتر له 400 دینار به‌رزده‌بێته‌وه".
PM:08:39:09/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت