سه‌رۆك و جێگر و سكرتێری جڤاتی گشتی گۆڕان هه‌ڵبژێردران
وێستگه‌نیوز-
هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌می ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی میدیای بزووتنه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆك و جێگر و سكرتێری جڤاتی گشتی هه‌ڵبژێردران.
میدیا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2024 له‌ژێر رۆشنایی راسپارده و بڕیاره‌كانی دوهه‌مین كۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و دوای كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌می ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی جڤاتی گشتی به ئاماده‌بونی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامه‌كانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رپه‌رشتی ژوری هه‌ڵبژاردنو یاسایی له مه‌كۆی سه‌ره‌كی، به‌ڕێوه‌چوو.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه؛ جه‌لال مسته‌فا محه‌مه‌د (لیوا جه‌لال) به سه‌رۆك، جه‌عفه‌ر عوسمان خه‌یات به جێگری سه‌رۆك و عه‌تا مه‌حمود محه‌مه‌د (عه‌تا هه‌وڵویی) به سكرتێری جڤاتی گشتی گۆڕان هه‌ڵبژێردران.
به‌پێی ده‌ستوری ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جڤاتی گشتی جڤاتێكی راوێژكارییه و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له سێ ئه‌ندام پێكدێت (سه‌رۆك، جێگر، سكرتێر)، سه‌رۆكی جڤاتی گشتی پاش هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆ ده‌بێته ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
PM:08:19:09/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 2892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت