24 کەس لەسەر کوشتنى نارین گۆران دەستگیرکراون
نارین گۆرانی تەمەن هەشت ساڵان
وێستگهنیوزـ
لێکۆڵینەوە لە کوشتنی نارین گۆران، کچە هەشت ساڵانەکەی دیاربەکر بەردەوامە و ژمارەی دەستگیرکراوانی دۆسییەکەش گهیشته 24 كهس.
یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند: بە وردیی و وریاییەکی زۆرەوە لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی کوشتنی نارین گۆرانی تەمەن هەشت ساڵان دەکەن و تا درەنگانی شەوی یەکشەممە، 24 گومانلێکراو دەستگیرکراون.
باسی لەوەشکرد، دوو لە دەستگیرکراوەکانیش دایک و باوکی نارینن، ئەو کەسانەی کۆتاییان بە ژیانی نارین هێناوە لە سزاکەیان رزگاریان نابێت و ئەم دۆسییەیە رووندەکەنەوە.
هاوکات، لەناو بارەگای وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بەسەرپەرشتی عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کوشتنى نارین گۆران ئەنجامدرا.
هەر لەبارەى کوشتنى نارینى تەمەن هەشت ساڵان، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە رایگەیاند، "ئەوانەی نارینیان کوشت سزاکەی وەردەگرن، ئەوانەی نارینیان لە ئێمە کرد دەبێت قورسترین سزای شایستە بدرێن، دەمەوێت ئەوە بزانرێت بۆ ئەو مەبەستەش خودی خۆم بەدواداچوون بۆ قۆناغی یاسایی کەیسەکە دەکەم".
نارین لوقمان، دانیشتووى دیاربەکر رۆژی 21ـی ئاب و دوای گەڕانەوەی لە کۆرسی قورئان خوێندن بێسەروشوێن ببوو، برا گەورەکەی و دواتریش مامی پەیوەست بە دیارنەمانی دەستگیرکران و دواتر ئازادکران، دوای دۆزینەوەی تەرمەکەشی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 21 کەس دەرچووە، کە هەریەک لە دایکی، باوکی، برا گەورەکەی، دوو مامی لەناو گومانلێکراوەکاندان.
دواى 19 رۆژ لە دیارنەمانى، تەرمى نارین لە دووری کیلۆمەتر و نیوێک لە ماڵەکەیان و لەنێو تورەکەیەکدا لە قهراغى ئاوێکدا دۆزرایەوە، ئەوەش دواى ئەوەى کەسێکى نەناسراو پەیوەندى بە هێزەکانى جەندرمەى تورکیاوە کردبوو و شوێنى تەرمەکەى بۆ ئاشکرا کردبوون، بەڵام تا ئێستا دیارنییە کێ بووە.
AM:08:47:09/09/2024
ئهم بابهته 28328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت