وەزارەتی دارایی عێراق: لە کۆبوونەوەکانی سبەینێ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێم دەکرێت


وێستگەنیوز-


وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەکانی سبەینێ شاندی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، "سبەینێ یەکشەممە 8ی ئەیلولی 2024، بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووری عێراق لە هەولێر بەرێوەدەچێت".


ئاماژە بەوەکراوە، "لە کۆبوونەوەکەی سبەی گفتوگۆدەکرێت لەبارەی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستووری عێراق و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ئەو رێککەوتنانەی کراوە".


وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە کۆبوونەوەکە هەموو ئەو دۆسیانەی گرفتیان هەیە لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێن".


ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئامانج لەو کۆبوونەوەیە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە بە گوێرەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان، هەروەها بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان بە شێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندیی گەلی عێراق بکات".



PM:11:52:07/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 2160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت