بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی ئاو لە شاری هەولێر دادەنرێت


وێستگەنیوز-


وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنیت، سبەینێ بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی ئاو لە شاری هەولێر دادەنرێت.


پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سبەی یەکشەممە 8ی ئەیلولی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی ئاو بۆ شاری هەولێر دادەنێت کە لە ماوەیەکی کەم و بەیەکجاری کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر چارەسەر دەبێت".


ئاماژەی بەوەکرد، "ئەم پڕۆژەیە هیچ پەیوەندی بە پڕۆژەکانی ئیفراز نییە و لە زێی گەورەوە ئاو دەگەیێنرێتە هەولێر و لە رێگەی کۆمپانیایەکی خۆماڵی کارەکە جێبەجێ دەکرێت، وەک پڕۆژەیەکی خێرای فریاگوزاری و دوای تەواوبونی، بڕی ئەو ئاوەی دەگاتە ناو هەولێر زیاترە لە هێندەو نیوی هەموو ئەو ئاوەی کە ئێستا بۆ خواردنەوەی هاونیشتمانیانی شارەکە دابین دەکرێت".






PM:11:40:07/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت