دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دەستپێدەکات


وێستگەنیوز-


لەم مانگەدا وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان نەوتى سپى بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکات و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەکان نەوت دابەشدەکرێت.


بەپێی ئەو زانیارییانەی وێستگەنیوز لە بەڕێوەبەرایەتیى نەوت و کانزاکانی سلێمانى وەریگرتووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بڕی 100 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییان دابەش دەکات.


هەر بەپێی زانیارییەکان، بۆ هەر بەرمیلێک نرخەکەی 105 هەزار دینارە و بڕیارە لە 16ی ئەم مانگە لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی بکرێت.








PM:09:47:07/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 6128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت